بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە سەرچاوە عێراقییەکان، دەستدرێژکارانی ئەمریکا و عەرەبستان بە هێرشی ئاسمانی بنکەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبیان لە پارێزگاکانی کەربەلا، نەینەوا و موسڵ کردە ئامانج.
سەرچاوە عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، بنکەکانی بەرخۆدان لە شاری عەمرلی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین و شاری ئەلدیبس لە پارێزگای کەرکوک لە باکووری عێراقیش کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی سعودیە-ئەمریکییەکان.
هەروەها لە کەربەلا کاروان و وێستگەکانی زیارەتکارانی ئەربەعین کرانە ئامانجی دەستدرێژیی تاوانکاریی سعوودی- ئەمریکا.
بەگوێرەی سەرچاوە عێراقییەکان، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، ١٠ ئەندامی لیوای ٣٠ی هێزەکانی حەشد لە دەشتی نەینەوا لە هێرشەکانی سعودیە و ئەمریکیدا شەهید بوون.
هەروەها سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە کە دەنگی تەقینەوەیەک لە باشووری بەغدای پایتەختی عێراق بیستراوە.
سوپای تیرۆریستی ئەمریکا و وەزارەتی بەرگری سعودیە لە بەیاننامەی جیادا لەشکرکێشی ناوچەکانی سەر خاکی عێراقیان پشتڕاست کردەوە.
هەروەها ئەو سەرچاوانە باسیان لەوە کردووە کە کەمپی ئەشرەف و بارەگای دووی ڕێکخراوی بەدر لە پارێزگای دیالە بەهەمان شێوە کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی سعوودی-ئەمریکی.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، کەمپی ئەلفەت ئەلموبین لە پارێزگای واست لە باشووری عێراق کراوەتە ئامانجی هێرشی ئەمریکا و سعودیە.
هەروەها سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە دوژمنی سعودی-ئەمریکی مزگەوتی گەورە و وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی بنکەی شەهید ئەبو مونتەدار ئەلحەمیداوی کردووەتە ئامانج.
هەروەها سەرچاوە عێراقییەکان باسیان لە هێرشە ئاسمانییەکانی دوژمنی سعودی-ئەمریکی بۆ سەر ناوچەی ئەلمەداعین لە بەغدای پایتەختی عێراق کردووە.
ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەک کەس بریندار بوون.
Your Comment